یەكەم گروپی ژنانی عێراق دژی داعش چەكدار كران

ئەنجومەنی عەشایەری پارێزگای ئەنبار یەكەم هێزی ژنانی لەو پارێزگایە بۆ شەڕ دژی چەكدارانی داعش چەكدار كرد.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (المسلە) ئەنجومەنی عەشایەری پارێزگای ئەنبار ئەو هێزەی ژنان كە ژمارەیان 50 كەس دەبێت بەناوی (بنات الحق) چەكداركردوە‌و پاش راهێنانی سەربازیی ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕ دژی داعش راگەیاندوە.

چەكداركردنی ژنان لەعێراق پاش دەنگدانەوەی جیهانیی بەرخۆدانی كچان‌و ژنانی شەڕڤانی یەپەژە لەكۆبانێ دێت كە زۆربەی میدیا‌و رای گشتی جیهانی بەخۆیەوە سەرسام كرد.



PM:03:03:12/11/2014