چەکدارەکانی تەحریر شام پەیامێکیان ئاراستەی عێراق کرد کە تێیدا جەخت لەوە دەکەنەوە نابنە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی گەل و حکومەتی عێراق.
چەکدارەکانی تەحریر شام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١ی کانوونی یەکەم له‌په‌یامێكدا بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "وه‌زاره‌تی كاروباری سیاسی له حكومه‌تی ڕزگاری سوریا، ده‌یه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی برایه‌تی و دۆستانه‌ی دامه‌زراو له نێوان گه‌لی سوریا و گه‌لی عێراق بكاته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌ك كه به درێژایی مێژو درێژده‌بێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی برایه‌تی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش ئێمه‌ی یه‌كخستوه له سوریای ئازاد‌دا به ته‌واوی پێیان وایه كه به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان پێویستی به هاوكاری و لێكتێگه‌یشتنی به‌رده‌وام هه‌یه له نێوان هه‌ردو وڵاته‌كه‌ماندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شۆڕشی سوریا كه بۆ ئازادی و كه‌رامه‌ت ده‌ستیپێكرد، شۆڕشێكه هه‌وڵده‌دات گه‌لی سوریا له نادادپه‌روه‌ری ڕژێمی تاوانبار ئه‌سه‌د ڕزگاربكات و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراق و له هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه دروستناكات".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه له حكومه‌تی ڕزگاری، حكومه‌تی عێراق و گه‌لی عێراقی برا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سوریا نابێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و گرژی له ناوچه‌كه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه پابه‌ندین به په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاوكاریی برایانه له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردو گه‌له‌كه‌مان".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ململانێکانی چەند ڕۆژی رابردووی سوریا چەکدارەکانی تەحریر شام بە سەدان شار و شارۆچکەیان کۆنتڕۆڵ کردوە و لە دوایین پێشڕەوییەکانیشیان شاری تەل ڕەفعەتیان کۆنترۆڵ کرد