بڕیارە ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی عێراق بکات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا.
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی عێراق بڵاویانكردەوە" عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی سەبارەت بە پێشهات و ڕوداوەكانی سوریا سەردانی عێراق دەکات".
ئاماژە بەوەشدەکەن، عێراقچی لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و کاردانەوەکانی دۆخی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە.
میدیاکانی عێراق ئەوەشیان خستەڕوو، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران یەک ڕۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.