سەرۆك وەزیرانی عێراق 26 كەسی دیكە لە فەرماندە باڵاكانی سوپای عێراقی لەسەر كار لابرد.
بەپێی هەواڵی كەناڵی سكای نیوز، زۆرێك لە چاودێران پێیانوایە ئەم كارانەی عەبادی بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتو كاریگەریی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراقە كە لەسەردەمی سەرۆك وەزیرانیی مالیكی زۆرێك لەفەرماندەكانی سوپا بەرامبەر بە ئەركەكانیان لەشەڕی داعش كەمتەرخەم بوون.
حەیدەر عەبادی پێشتریش ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای لە سوپای عێراق لەسەركار لابردبوو.