لایەنە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق و لە پێشیشیانەوە فراکسیۆنەکەی مالکی دژی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە و زیادکردنی کرێی کۆمپانیا نەوتییەکانن بۆ ١٦ دۆلار.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە" فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد، بەهۆی لابردنی خوێندنەوەی دووەمی هەمواری یاسای بودجەی عێراق لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکە".
هەروەها هاتووە" بەهۆی بایکۆتکردنی دانیشتنەکەوە لەلایەن فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە، نیسابی یاسایی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە تەواو نەبووە و بەوهۆیەوە دانیشتنەکە دواخراوە".
بەهۆی ئەو بایکۆتەی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەماندا پیادەیان کرد، دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی ( سپی ) لایەنە شیعیەکان و لە پێشیشیانەوە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای مالکی، دژی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە و زیادکردنی کرێی کۆمپانیا نەوتییەکانن بۆ ١٦ دۆلار."