دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند" شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزن".
دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندنێکدا دەڵێت " پێشبینی ده‌كرێت نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی قووڵی جه‌مسه‌ریی له ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه ڕوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات".
هەروەها هاتووشە " شه‌پۆله‌كه هه‌ڵگری به‌فربارینێكی چڕه بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رماش له هه‌رێم و ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق بۆ ژێر سفر داده‌به‌زن".
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق باس لەوەش دەکات، شه‌پۆله‌كه فراوان و به‌هێز ده‌بێت و ڕۆژئاوای ئێرانیش ده‌گرێته‌وە.
ئەوە لە کااتێکدایە وەک کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ کردووە لەم دوو رۆژەدا کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و پلەی گەرم بەرزدەبێتەوە.