سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح تورکیا و ئیسرائیل "تۆمەتبار دەکات بە پیلانگێڕی" لە دژی سوریا بە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوە چەکدارەکان لە ناوچە و شارە داگیرکەرەکانی ئەو وڵاتە، دەشڵێت" پێویستە حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی ڕوونی هەبێت لەسەر ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات".
هادی عامری سهرۆكی هاوپهیمانی (فهتح)، ئەمڕۆ شەممە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی (ڕۆڵەکانی موجاهدین) کە لەلایەن ڕێکخراوی بەدرەوە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند" ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات، پیلانێکی تورکیا و ئیسرائیلە کە ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەمریکایە".
وتیشی" سوپای ئیسرائیل ئەو کەسەیە سەرکردایەتیکردنی ئەو پڕۆژە گوماناوییە لە سوریا و ناوچەکە دەکات".
عامری ڕاشیگەیاند" پێویستە عێراق هەڵوێستێکی ڕوونی هەبێت لەسەر ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات، بەپێچەوانەوە لێکەوتەکانی ترسناک دەبن".
سهرۆكی هاوپهیمانی (فهتح) دەشڵێت" گرنگی سوریا لە کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانیدایە لەسەر ناوچەکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێرشکردن باشترین ئامرازی بەرگرییە و نادروستە بۆ ئێمە بەردەوام بین لە چاوەڕوانی پەرەسەندن لە بەغداوە".