بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی پارێزگای موسڵ، بڕیارە سبەینێ سێشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمی بێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" بەهۆی ساڵیادی رزگارکردنی موسڵ، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت".
تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی پشووی سبەینێوە بڵاونەکردوەتەوە.