وتەبێژی حكومهتی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئێستای سوریا مهترسی بۆ سەر سەرجەم لایەنەکان هەیە و دەشڵێت" ئامادەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەرپێشهاتێک".
باسم عەوادی، وتەبێژی حوکمەتی عێراق بە میدیایی فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاند، لەسەرەتایی فراوانبونی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، عێراق هیچ دەستوەردانێکی سەربازیی لە سوریا نەكرد و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی ئەو وڵاتە جێهێشتوە و بەنیازیش نیە دەستوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە بکات و پشتیوانی هیچ لایەنێکی سوریش ناکات لە دژی لایەنێکی دیکە
وتیشی: دۆخی سوریا مەترسی بۆهەمولایەک دروست کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، ڕوبەروی دەبنەوە بۆ ئەومەبەستەش تەواوی هێزەکانی عێراق لە ئامادەباشیدان.
باسی لەوەش کرد، هەفتەی داهاتو كۆبونەوەیەكی وڵاتانی عەرەبی فراوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەبارەی دۆخی سوریا بەڕێوەدەچێت، لەوبارەیەشەوە عێراق هەڵوێستی خۆی دەبێت.
سەبارەت بە مافی پێکهاتەکانی سوریاش باسم عەوادی وتی"ئەگەر کەمیینەکان ڕوبەروی هەڕەشە ببنەوە کاریگەری لەسەر ناوخۆی عێراقیش دەبێت".