بەغدا.. ١١ کەس بە تۆمەتی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکران

ئەمڕۆ چوار شەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی ١١ کەسی بە تۆمەتی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (بەغداد الیوم) ڕایگەیاند" هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە ئەلبوعیسیە لە دەڤەری دورە و ١١  کەسیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا ژن و کچ و دوو پیاو بوون، بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە و لەشفرۆشی و بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد دەستگیرکراوەکان ڕادەستی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بەرامبەریان بگرێتەبەر.



AM:12:06:12/12/2024