مالکی: ئەوەی لە سوریا ڕوویدا جێگای نیگەرانی بوو

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت" قەیرانەکە گەورەن و ئەوەشی لە سوریا ڕوویدا جێگەی داخە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک فاکتەر لە ناوخۆی عێراقەوە ڕوودەدەن کە پێویستە سەرلەنوێ پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت". 

نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ڕایگەیاند" کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە لە ناوخۆی عێراقەوە ڕوودەدەن و پێویستە سەرلەنوێ سەیربکرێنەوە، عێراق دەوڵەتێکی دیموکراسییە کە تێیدا گواستنەوەی ئاشتیانە هەیە لە دەسەڵات، و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لەگەڵ بوونی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا هەیە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وڵاتێکە لەسەر بنەمای دەستور دامەزراوە، حەز دەکەن دڵنیابن لەوەی ڕێگاکەیان لەگەڵ دەستوور و چوارچێوەی یاساییدا یەکدەگرێتەوە.

نوری مالکی هێمای بۆ ئەوەشکرد کە" ئیسرائیل ئامانجی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکەیە کە دەورەی قەوارەی قۆرخکارە".

دەشڵێت" گەلی عێراق ئاگاداری ئەوە بووە کە باجی هەر قەیرانێک یان کێشەیەک کە ڕووبدات دەدەن". 

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگەیاند" بەهێزی کۆکردنەوەی جەماوەر و فەتوای دەسەڵاتی ئایینی، توانیمان پڕۆژەی مەترسیداری داعش لەناوببەین". 

نوری مالکی ڕاشیگەیاند" عێراق و جۆرە جیاوازەکانی هێزە ئەمنییەکان دەتوانن ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ئەگەرەکانی جموجۆڵی داعش ببنەوە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن". 

مالکی وتیشی" هیچ شتێک بە سەقامگیری بەدەست ناهێنرێت ئەگەر کۆدەنگی سیاسی نەبێت، ئێمەش نیگەران نین و وڵاتەکەمان دەتوانێت ڕووبەڕووی تەحەددیات و ئەگەرەکانی هەر پێشهاتێک ببێتەوە".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تا ئێستا بە وردی نازانین لە ڕووی کشانەوەی سەربازییەوە چی لە سوریا ڕوودەدەت، ڕۆڵی تورکیا ڕوون بوو لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا نەخشەیەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەکاتە ئامانج، قەیرانەکە گەورەن و ئەوەشی لە سوریا ڕوویدا جێگەی داخە".



PM:06:39:12/12/2024