هادی عامری هێرشێکی توند دەکاتە سەر تورکیا


سەرکردەی دیاری شیعەکانی عێراق، هادی عامری لە نوێترین لێدوانیدا هێرشێکی توند دەکاتە سەر تورکیا و لەگەڵ " زایۆنیدا بە دوو رووی یەکدراو ناوزەدیان دەکات ".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند " ئەوەی لە سوریا ڕوویدا لەکەی شەرمەزارییە بە  ناوچەوانی تورکەکانەوە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " تورکەکان و شوێنکەوتووانیان لە بەرەی نوسرە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیسلامین، بەڵام چۆن دەبن بە ئیسلامی کاتێک پڕۆژەی پیسی زایۆنی جێبەجێ دەکەن؟ بەڕاستی ئیسلام لەوان بێبەرییە". 

هەر دوێنێش قەیس خەزعەلی کە سەرکردەیەکی تری لایەنە شیعەکانی عێراقە ئەستۆی هەموو رووداوەکانی تورکیای خستە سەرشانی تورکیا و بە بەرپرسی یەکەم لە رووداوەکانی سوریا ناوزەدیکرد.




PM:10:16:12/12/2024