قائانی لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەی میلیشیا شیعەکانی عێراق کۆدەبێتەوە


فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، ئیسماعیل قائانی، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و، ئامانجی سەردانەکەی کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی عێراق و سەرکردەی میلیشیا شیعەکان. 

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداوە بە " سپی " یان راگەیاند " قائانی لەگەڵ سەرکردەی چەند گرووپێکی شیعەی نزیک ئێران کۆبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان بە فەرمی نەزانراوە"، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەگەر زۆرە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە ئێرانن.

هەندێک زانیاری نافەرمی ئاماژە بەوە دەکەن کە قائانی لەو کۆبوونەوانەیدا داوای لە میلیشیا شیعەکان کردووە؛  دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ هێرشێک نەکەنە سەر ئیسرائیل، چونکە بەزەرەری هەردوو وڵات عێراق و ئێران دەشكێتەوە.

دوای رووخانی بەشار ئەسەد ئەمە یەکەم سەردانە قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانییە بۆ عێراق ئەنجامی بدات.




PM:11:03:12/12/2024