بە وتەی پەرلەمانتارێکی عێراق بەهۆی دەستەوەستانی پەرلەمان لە ئاست پرۆژەیاسا گرنگ و ناکۆکەکان داوا دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و دەڵێت" ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
محەممەد زیادی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق رایگەیاند" به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ستانی په‌رله‌مان له ئاست پڕۆژه‌یاسا گرنگ و ناكۆكه‌كان، خواستێک هەبووە داوا له سەرۆکایەتی په‌رله‌مان بكرێت، كۆتایی به‌كاره‌كانی بهێنێت و وڵات بچێته ناو هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌وه."
هەروەها وتیشی" په‌رله‌مان لە ماوەی درێژکردنەوەی ماوەی یاسادانان، نەیتوانی یاسای گرنگ ده‌ربكات، هاوكات كاریش له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه بكات كه جێی ناكۆكی سیاسین، بۆیه گه‌ربێتو په‌كخستنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له دوای پشووی وه‌رزی یاسادانان به‌شێوه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام بێت و ئه‌وكات ئیمزا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كۆده‌كه‌نه‌وه و كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیاریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ده‌كه‌ن".