ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتەی بەغدای پایتەختی عێراق.
ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی باردۆخ و گۆڕانکارییەکانی سوریا دەكەن.
بەغداوە.. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی عێراق پشتڕاست دەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی ئەمریکای بە ئاسایشی عێراق دووپاتکردەوە.
بلینکن لە میانی سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەیدا بۆ بەغدای پایتەخت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە" لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا بارودۆخی سوریای تاوتوێ کردووە".
هەروەها جەختی لەسەر" پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی عێراق" کردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە حکومەتێک پێکبهێنرێت کە هەموو لایەنەکانی سوریا لەخۆبگرێت.
ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانەکەیدا بەڵێنیدا کە وڵاتەکەی ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش دەکات.
جێگای سەرنجە، سەردانە لەناکاوەکەی بلینکن بۆ بەغداد ڕۆژێک پێش کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دێت کە بڕیارە سبەی شەممە لە ئوردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی سوریا بەڕێوەبچێت و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بەشداری تێدا دەکات.