بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستەماتیک جبەخانەی چەکی سوریا لەناو دەبات و، ناهێلێت هیچ چەکێک لە سوریا بـمێنێتەوە.
رامی عەبدولرحمان بەرێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دەزگایەکی میدیای سەربەخۆی سوریا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەوەتەی بەشار ئەسەد هەڵاتووە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان زیاتر لە ٤٩٠ هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە و ژێرخانی سەربازی سوریایان بەتەواوی لەناوبردووە".
شەوی رابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوێنیکی سەربازیان کردە ئاماج، رامی عەبدولرەحمان ئاشکرای کرد کە ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج لە کەناراوەکانی سوریا بووەو، سەر بە بەرگری ئاسمانی بوون، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا جگە لەو کۆگا مووشەکانەی کە بەتەواوی وێران بوون، پارچەی مووشەکەکانیش بەرەو گوندەکانی دەوروبەری کۆگاکان پەڕیوون.
لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە لە ٨ ی کانوونی یەکەمەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل رۆژانە هێرشدەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی رژێمی پێشووی ئەسەدو چەک و جبەخانەکانی لەناو دەبەن، سەرەتای ئەم هەفتەیەش حکومەتی کاتی سوریا داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشکرد کە سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێت.