دیالە.. دایکێک و چوار منداڵەکەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵێک لە سنووری پارێزگای دیالە سووتا کە بەهۆیەوە دایکێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستدا. 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە، بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" ئەو پێنج کەسە لە ئەنجامی سووتانی ماڵەکەیان لە ناحیەی ئەبو سەیدای سەر بە دیالە گیانیان لەدەستداوە". 

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، ئاگرەکە بەهۆی جێهێشتنی گەرمکەرەوەیەکی غاز بووە کە تا بەیانی ئیشیکردووە و دواتر ڕووداوی ئاگرەکە ڕوویداوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم قوربانییەکان بەهۆی سووتانی جەستەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.



AM:10:20:18/12/2024