هاوسەری بەشار ئەسەد داوای جیابونەوە دەکات بەهۆی ئەوەی ناڕازییە لە دۆخی ژیانی مۆسکۆ، ماڵپەریکی ئازەربایجانیش دەڵێت، ڕوسیا ژیانی بنەماڵەکەی سنوردار کردوە.
بەگوێرەی ماڵپەری مۆدێرن ئازی ئازەربایجانی، ئەسما ئەسەد دەیەوێت لە بەشار ئەسەدی هاوسەری جیابێتەوە و داوای مۆڵەتی تایبەتی لە دادگای ڕوسیا کردوە بۆ ئەوەی مۆسکۆ بەجێبهێڵێت و بگەڕێتە بۆ لەندەن.
ماڵپەڕەکە ئاماژی بەوشکردوە، بنەماڵەی لەژێر کۆنترۆڵی توندی دەسەڵاتدارانی مۆسکۆدان و چونە دەرەوەیان لە پایتەخت و هەرجۆرە کار و چالاکیەکی سیاسی لێ قەدەغە کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە ئەسام ئەسەد لەدۆخی ژیانی مۆسکۆ ناڕازییە و دەیەوێت بگەڕیتەوە بۆ لەندەن بەهۆی ئەوەی خۆی هاوڵاتییەکی بەریتانییە، هەربۆیە داوای جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی کردوە.
باس لەوەشکراوە، دارایی و دۆخی ژیانی بنەماڵەی ئەسەد لەلایەن ڕوسیاوە بە توندی سنوردار کراوە هەر ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەسما ئەسەد، هەست بە دڵخۆشی لە ڕوسیا نەکات و داوای جێهێشتنی بکات.
ئەسما فواز ئەخرەس، هاوسەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا لەدایک بوە و کارمەندی بانک بوە لەو وڵاتە.