ئەردۆغان هەوڵی نزیککردنەوەی ئەحمەد شەرع‌و سەرکردە سونەکانی عێراق دەدات


سەرۆکی تورکیا روخانی بەشار ئەسەد بە دەستی بەرەی تەحریری شام و ئەحمەد شەرع کە بزووتنەوەیەکی سونییە بەدەرفەت دەزانێت بۆ بە‌هێزکردنەوە و نزیککردنەوەی سونەکانی ناوچەکەو دەستی بەرێکخستنی پەیوەندیەکانی سەرکردەکانی ئەو تایفەیەی لەسوریاو عێراق کردووە. 

ماڵپەڕی ( هەف پۆست عێراقی ) بڵاویکردۆتەوە کە تەیب ئەردۆغان ئەرکی هەماهەنگی پەیوەندی نێوان سەرکردەکانی پێکهاتەی سوننە لە عێراق بە  دەسەڵاتدارانی نوێوە لە سوریا، بە خەمیس خەنجەر سەرکردەی دیاری سونەکانی عێراق سپاردووە. 

ئەو میدیایە بڵاویدەکاتەوە کە خەمیس ئەلخەنجەر دەستپێشخەریی کردووەو پەیوەندی لەگەڵیدا ئەحمەد شەرع بەستووەو، چونەک لەلای ئەو سەرکەوتنی بەرەی تەحریری شام سەرکەوتنێکە بۆ سونەکانی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، خەنجەر بە سەرکردە نوێیەکانی سوریا راگەیاندووە کە سوننەکانی عێراق ئەمڕۆ بەهێزترن دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەرکەوتوو بوو لە ڕووخاندنی ئەسەد، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق کە کاریگەریی ئێران بەسەر فەزای سیاسی وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو باڵادەستە.

ماڵپەڕەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە دەمێکە ئەلخەنجەر پەیوەندی لەگەڵ ئەحمەد شەرع (ئەلجولانیدا) هەیە.




PM:08:00:20/12/2024