چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردوە نووری مالیکی، بە نیازە گرووپێكی چەکداری نوێ پێکبهێنێت، هۆکارەکەشی بۆ خۆتەیارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆرانکارییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە
ڕۆژنامه‌ی (الاخبار)ی لوبنانی، له سه‌ر زاری سەرچاوە عێراقییەکانه‌وه ئاشکرای ده‌كات، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به بیانووی پاراستنی وڵات لە هەر مەترسییەکی داهاتوو و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەم دواییانه‌ی سوریا، گروپێکی چەکداری بە ناوی " "ڕۆڵەکانی دەوڵەت” پێكده‌هێنێت.
سەرچاوەکان به ڕۆژنامه‌کەیان ڕاگەیاندوە"هەنگاوەکەی مالیکی لە دوای گوشاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپه چەکدارەکان و هەڵوەشاندنەوەی حه‌شدی شه‌عبی و تێکەڵکردنی لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکان، كه به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسی هه‌یه عێراق هاوشێوه‌ی سووریا له لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و سیاسییه‌كانی تێدا ڕوو بدات".
ئەوەش لە کاتێکدایە لەو ماوەیەدا ئەمریکا فشاری ته‌واوی له سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.