نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لێدوانێکی ڕەتکردەوە کە بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێتەوە سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن.
نووسینگەکە ئەمڕۆ دووشەممەج لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی لەلایەن هەندێک دەزگا و کەناڵەوە بانگەشەی بۆ کراوە و لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە لێدوانە گوماناوییەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکان".
دەشڵێت" ئێمە پشتڕاستیدەکەینەوە کە ئەم لێدوانانە نادروستن و بە یەکجاری ڕەتیان دەکەینەوە".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا داوای لە میدیاکان کردووە لە زانینی هەواڵەکاند وردب نو پشت بە لێدوانی فەرمی ببەستن و ئەوەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەم چوارچێوەیەدا باسی دەکەن، پەخشیان دەکەن، یان لێکدەدەنەوە، نادروستە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە زاری مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە ڕایانگەیاند" ڕەنگە لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتێکی لەناکاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت".
لەکاتێکدا پێشتر مەشهەدانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبیدا وتی" هەر کە یاسای هەڵبژاردن پەسەندکرا، هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".