وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا سورییەکی ئەنجامدا و ڕایگەیاند" وڵاتەکەی تیمی دیپلۆماسی خۆی بۆ دیمەشقی پایتەخت دەگەڕێنێتەوە".
بەپێی ڕاگهیهندراوێكی وهزارهتی دهرهوهی حکومەتی عێراق، دوێنێ دووشەممە فوئاد حسێن وهزیری دهرهوهی عێراق پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ ئهسعهد حهسهن شهیبانی وهزیری دهرهوهی سوریا له نوێ ئیدارهی ئهو وڵاته ئهنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" فوئاد حسێن بە پێشکەشکردنی پیرۆزبایی لە شەیبانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی سوریا دەستپێکرد و ستایشی گرنگیدانی بە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە دیمەشق کرد، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی لایەنی سوریا لە پاراستنی ئەو نوێنەرایەتییە دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئەندامانی نوێنەری دیمەشق بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان".
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو وەزیر باسیان لە پرس گەلێکی بەرژەوەندی هاوبەش کرد، و جەختیان لەوە کردەوە کە سەقامگیری و ئاسایشی هەردوو وڵات بەیەکەوە گرێدراون، شەیبانی ئاماژەی بەوەدا کە ئاسایش و سەلامەتی عێراق بەشێکی دانەبڕاو لە ئاسایش و سەلامەتی سوریا پێکدەهێنێت.
هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق تیشکی خستە سەر جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ئەندامانی داعش لەسەر سنووری هاوبەش، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانە کردەوە.
لای خۆیشییەوە هاتا سورییەکەی لە ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە ئامادەیی لایەنی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ عێراق بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو گروپانە و رێگری لێكردنیان لە بوونە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەردوو وڵات.
لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا فوئاد حسێن ستایشی ئەو گفتوگۆیانەی کرد کە حەمید شەتاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق لەگەڵ لایەنی سوریا لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ دیمەشق ئەنجامیاندا.