سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی بەردەوامی دەستکەوتەکان دەبێت". دەشڵێت" هەموو دەرفەتێك بۆ چاكسازی و رووبەڕبوونەوەی گەندەڵی دەقۆزینەوە".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەميۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، ڕایگەیاندووە" ساڵێکی نوێ پڕ لە هیوا و ئیرادە بۆ بەردەوامبوون لە نزیکبوونەوەی خزمەتکردن بە گەلی بەشەرەفی عێراقیمان و جوانترین پیرۆزبایی و هیوای باشی بۆ دەخوازین".
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت" ساڵێکمان تەواوکردووە کە تێیدا ئەوپەڕی هەوڵمان خستۆتەگەڕ بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلەکەمان و دامەزراندنی ڕێنێسانسێکی گەشەپێدانی بەردەوام کە جیاوازی دروستبکات و ئەم نەوەیە و نەوەکانی داهاتوو بەرەوپێش ببات بۆ ئەو پێگەیەی کە عێراق شایەنییەتی لەنێو گەلاندا".
سودانی ڕاشیگەیاندووە" لە سەرەتای ساڵی نوێدا ئیرادەی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ تەواوکردنی هەموو ئەو پلان و پڕۆژە ستراتیژیانە و ژێرخانیانەی دەستمانپێکردووە، بۆ ئەوەی ببێتە ساڵێکی بەردەوامی دەستکەوتەکان، دەرفەتێک بەبێ ئەوەی بیکاتە سەر ڕێگای خزمەتکردنی عێراقییەکان بە بنیاتنانی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەیشتن بە چاکسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان".