ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق کێشەی دابەشکردنی
مووچە رەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە یەدەگێکی گەورە بۆ دابینکردنی پارەی کاش
هەیە.
د. مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی محەمەد شیاع
سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا لەگەڵ میدیای پارتی رایگەیاند"
بەم دواییانە قسەی زۆر لەبارەی نرخی نەوت، قەیرانی پارەی کاش و بابەتی دیکە کراون،
لە کۆتایی ساڵی داراییدا پرۆسەی وردبینیی دارایی دەکرێت، هەربۆیە دواکەوتنی مووچە
بۆ چەند رۆژێکی کەم روودەدات".
بە وتەی راوێژکاری دارایی و
ئابووریی محەمەد شیاع سوودانی لە عێراقدا
قەیرانی مووچە نییە، و ئەوەی لێرە و لەوێ
باسی لێوەدەکرێت راست نییە.
مەهەر محەمەد ساڵح راشیگەیاند" نزیکەی ١٠٠-١٠٥ تریلیۆن دینار پارەی کاش هەیە،
یەدەگێكی گەورەی دراوی بیانی بۆ دابینکردنی پارەی کاش هەیە کە بە نزیکەی ١٠٥ ملیار
دۆلار مەزەندە دەکرێت".
ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ لە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق
دواکەوت و هەندێک کەس بۆ ئەوەیان گەڕاندەوە کە کێشەی پارەی نەختینە هەیە.