ئهندامێكی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەکات، حکومەت لە ساڵی ڕابردودا سەرکەوتو بوە لە گەڕاندنەوەی ٥٠ ملیار دیناری دزراو
عالیە نوسەیف ئهندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوە لە کەمکردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی و لەهەمان کاتیشدا دەستەکەیان بەدواداچونی جدی کردوە لە پرسی تێوەگلاوانی دۆسییەکانی گەندەڵی لەعێراقدا.
بەوتەی نوسەیف، حکومەت سەرکەوتو بوە لە گەڕاندنەوەی نزیکەی ٥٠ ملیار دینار لەپارەی دزراوی عێراق لەساڵی رابردودا بەتایبەتیش لەدۆسێی دزی سەدەدا و جەختی لەوەشکردوەتەوە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و ئەو هەڵمەتەش ساختەکارییەکانی نێو کەرتی زەوی و زارو خانوبەرەشی گرتوەتەوە