محەمەد شیاع سودانی لەبارەی دەنگۆکانی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی بەشێکە لە دەوڵەت و هێزێکی سەرەکییە لە بەرگریکردن لە عێراق، دەشڵێت، "كارمانكردوە بۆ كۆتایهێنان بە ڕۆڵی هاوپەیمانان لە عێراق، هەروەها حکومەت توانی عێراق بپارێزێت لە چونە ناو بازنەی ئەو ئاگرەی کە مەبەست بو لە سنوری غەززە و لوبنان فراوانتر بێت".
محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی دوەم لە میانەی ڕێوڕەسمی یادکردی كوشتنی قاسم سولهیمانی و ئهبومههدی موههندیس رایگەیاند، " حەشدی شەعبی بەشێکە لە دەوڵەت و لەژێر چەترەکەیدایە و بەرگری لێدەکای، ئەمڕۆ حەشدی شەعبی هێزێکی سەرەکییە لە بەرگریکردن لە عێراق".
سودانی باسی لەوەشكرد، "حکومەتەکەمان پەرۆش بو بۆ بەهێزکردنی حەشدی شەعبی، بە پشتیوانی کرد و ئامادەکردنی وەک هێزە ئەمنییەکانی دیكە، حەشدی شەعبی فاکتەرێکی سەرەکی بو لە فاکتەرەکانی ئاسایش و ئاشتی، ڕێگەی بۆ حکومەت خۆشکرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری، گەشەپێدان و چاکسازی بنەڕەتی ئیداری و ئابوری".
ئەوەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا بۆ سودانی جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق کردووەتەوە و هەر بەو بۆنەیەشەوە بڕیارە چوارشەممە ٨ی کانوونی دوەم سودانی سەردانی ئێران بکات و ئەو بابەتە لەگەڵ دەسەڵاتدرانی ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.