بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سودانی بە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو تاران بەڕێکەوت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی ئەو دەستکەوتانەی لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا بەدەستهاتن تاوتوێ دەکات، هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکەش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.