لە بەغدای پایتەخت پێکهێنانی (هاوپەیمانی سەرکردایەتی یەکگرتووی سوننە) کە گرنگترین سەرکردە سیاسییە سوننەکانی عێراق کۆدەکاتەوە ڕاگەیەندرا.
هاوپهیمانی سیاده ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه كردووه، ئەو هاوپەیمانییە پێکهاتووە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موتەننا سەمەڕائی، سەرۆکی پارتی جەماوەری، ئەحمەد جبوری (ئەبو مازن) و زیاد جەنابی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەستپێشخەری.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەکە دوای کۆبوونەوەیەکی داخراو هات كه له بهغدا بهڕێوهچوو (هاوپەیمانی سەرکردایەتی یەکگرتووی سوننە)یان پێكهێناوە.
ڕوونیشیکردەوە، بەرنامەی هاوپەیمانی سیاسی نوێ لە کاتی دواتردا ڕادەگەیەنرێت کە سەرکردەکانی بەدەس خۆیانەوە دەگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە تەواوکردنی مەلەفی مرۆیی و یاسایی و سیاسی، بۆ پێکهاتەی سوننە لە سەرتاسەری عێراق و باکوور و ڕۆژئاوا بە تایبەتی.