ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بەڕێوەبەری پێشووی بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، مەیجر جەنەراڵ سەعدی دەستنیشانکرد، وەک بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ سودانی بڕیارێکی فەرمی دەرکرد و لەبری مەیجر جەنەراڵ تەحسین خەفاجی، مەیجر جەنەراڵ سەعدی بۆ پۆستی بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستنیشانکردووە، هاوکات سەباح نومان پۆستی وتەبێژی فەرمی پێسپێردراوە بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بری یەحیا ڕەسووڵ.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ ئەرکی مەیجر جەنەراڵ مانی کۆتایی پێهێنابوو و وەک ڕاوێژکاری وەزیر دەستنیشانی کردبوو.
لەو کاتەدا وەزارەت مەیجر جەنەڕاڵ ئەحمەد سودانی بۆ جێگرتنەوەی مەیجر مەن لە پۆستی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپارد.