ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا، بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەستپێبکاتەوە و تێیدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە" له کۆبوونەوەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێكخستنەوەی خزمەتگوارییەكان لە فەرمانگەكان و موڵك و كەرەستەكانی دەوڵەت دەكرێت".
هەروەها دەنگدان بۆ پێشنیاری هەموواری یەكەمی یاسای بەڵگەنامەی گەشتكردن دەكرێت، هاوکات پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی ژماره (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان ده‌كرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بە خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵه‌كانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥) ده‌كرێت و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.