پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگ بەچەند پرۆژە یاسایەک دەدات و خوێندنەوەش بۆ ژمارەیەک پرۆژە یاسای تر دەکات
بەپێی خشتەی کارنامەی پەرلەمانی عێراق ، کە بڕیارە ئەمرۆ یەکشەممە دانیشتی ژمارە یەکی ئەمساڵی سازبکات ، دەنگ بەپرۆژە یاسای هەموای یەکەمی یاسای هاوتاکردنی بڕوانامەو پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکان دەکات و دەنگدانی دووەمیشی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یاسای پاسپۆرتی ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٥یە.
بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەی پەرلەمان تایبەتە بە یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی و هەروەها خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژە یاسای رێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکانی نێو فەرمانگەکانی دەوڵەت دەکرێت .
هەرچی بڕگەی پێنجەم و شەشەمی دانیشتنەکەیە تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای پێشنیازکراوی یاسای خانەنشینی و خوێندنەوەی دوەمیش بۆ یاسای هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی پێشوی عیراق دەکرێت.