سبەینێ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی فەرمی بۆ بەریتانیا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی (بەغداد ئەمڕۆی) ڕاگەیاندووە" سبەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی فەرمی بۆ بەریتانیا دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی کۆمەڵێک پرسی گرنگی ئەمنی و ئابووری و وەبەرهێنان لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا تاوتوێ دەکات.
ئەم سەردانە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سودانی سەردانێکی یەک ڕۆژەی بۆ تاران ئەنجامدا و لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کۆبووەوە.