سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ بەریتانیا واژوو دەکەین کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاش گەیشتنی بۆ بەریتانیا لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند" رێککەوتنێکی ستراتیژی ئەمنی لەگەڵ بەریتانیا ئیمزا دەکەین و رێککەوتنەکە سەرەتای سەردەمێکی نوێیە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا، ئەمە جگە لەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا بڵاودەکاتەوە".
سودانی لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ لەندەن باسی لە دیدارەکانی لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و شا چارڵزی سێیەم کرد، ئەمە جگە لە دیدارەکانی لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا.
سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسە ئابووری و ئەمنییەکان دەکات.