حەشدی شەعبی داوای هەماهەنگی ئەمنی لە هەرێم دەکات


لەگەڵ رووخانی بەشار ئەسەد لە سوریا، لایەنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و لە نێویشیاندا گرووپەکانی حەشدی شەعبی مەترسیان لێنیشتووە کە گۆڕنکاریانە روووبکاتە عێراق، ئەمڕۆش فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەیەکدا داوای هەماهەنگی ئەمنی لە مەسرور بارزانی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح ئەلفەیاز و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی حەشدی شەعبیدا لەبارەی ئەو سەردانەوە، هاتووە" فالح ئەلفەیاد، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراق و ناوچەیی کرد".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "هەر دوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کردووەتەوە، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات".

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە عێراق لە رووخانی بەشارەوە لە دوو ئاستدا مەترسیان هەیە، لەلایەکەوە مەترسی دزەکردنی گرووپە چەکدارە سونە توندڕەوەکانی وەک داعش و قاعیدەیان بۆ ناوچە سونەکانی عێراق هەیە، لەسەر ئاستێکی گەورەتریش مەترسی ئەوەیان هەیە کە گرووپە چەکدارە وەلائییەکانی سەر بەئێران رووبەڕووی هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە، یان ئەمەریکاوە ببنەوە.  
 




PM:08:56:14/01/2025