وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت قبوڵکراو نییە و حکوومەتی عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات چەکەکانیان دابنێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانوونی دووەم، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی ڕۆیتەری بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت قبوڵکراو نییە و حکوومەتی عێراق دەیەوێت گرووپە چەکدارەکان ڕازی بکات چەکەکانیان دابنێن
ئاماژەی بەوەش دا، عێراق سەبارەت بە داعش لە سووریا نیگەرانە و خوازیاری پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیرە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندوە، پێویستە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لە چەک دابماڵدرێن.