وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆران کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق، له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارهی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ".
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تائێستا مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دیار نییە.