پەرلەمانی عێراق لەدانیشتنی ئەمرۆیدا سێ پرۆژە یاسای پەسەند کردو دەنگیشی بەیاسای بودجە نەدا
بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لەدانیشتەکەی پەرلەماندا دەنگ لەسەر پێشنیاری یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی ١٩٥٩ دراو لەهەمان کاتیشدا پەرلەمان ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵکو ماڵی گشتی بۆ خاوەنەکانی پەسەندکرد .
هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ ئەم گۆڕانکاریانە لەخۆ دەگرێت.
- هەر عێراقییەک مافی ئەوەی هەیە لەکانی واژۆکردنی گرێبەستی هاوسەرگیریدا مەزهەبی شیعی یان سوننی هەڵبژێرێت.
- هەمواری یاساکە رێگە دەدات لە دەرەوەی دادگەکان گرێبەستی هاوسەرگیری بکرێت.
هەر لەدانیشتنەکەی ئەمرۆی پەرلەمانی عیراقدا دەنگ بە پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠١٦ درا.