رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یەک شەممەی داهاتوو بکرێتە پشوو و هاوکات بەشێل لە پارێزگاکانیش  ئەو رۆژە پشوو بێت. 

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ بە بۆنەی یادی شەهید بوونی ئیمام موسای کازم بکرێتە پشووی فەرمی. 

لای خۆشییە ئەنجوومەنی پاریزگای زیقار بڕیاریدا کە  یەکشەممەی داهاتوو بەهەمان مەبەست بکرێتە پشوو.



PM:07:39:21/01/2025