"گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا کاریگەری لەسەر عێراق هەیە"

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت" گرژی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر عێراق هەیە". 

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" حکومەتی عێراق ئامادەیە نێوەندگیری لە نێوان واشنتۆن و تاران بکات ئەگەر داوایان لێبکرێت".

وتیشی" گرژییەکانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌، تا ئێستاش هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان هەردوولا". 

بەغدا و واشنتۆن ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تا مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦ کۆتایی بە هاوپەیمانێتییەکەی ئەمریکا بهێنن و هەنگاو بنێن بۆ پەیوەندییە سەربازییە دووقۆڵییەکان.



PM:06:32:23/01/2025