پەرلەمانتارێکی عێراق بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا

مستەفا ئەحمەد ئەرسان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، ئەمڕۆ شەممە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا ئەحمەد ئەرسان جومەیلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی پێشکەوتن، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەشدەکەن، جومەیلی ماوەیەک پێش ئێستا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ئەمڕۆ دوای تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستداوە. 

مستەفا ئەحمەد نوێنەرایەتی پارێزگاری ئەنبار دەکرد بە ناوی پارتی پێشکەوتنەوە کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.



PM:05:18:25/01/2025