ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، دوایین پێشهاتەکانی سوریا، غەززە و لوبنان، و یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیرییان تاوتوێکرد، جگە لە جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێشوازی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد، لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد کە جێی بایەخی هاوبەشن، بە تایبەتی پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕووداوەکانی سوریا".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سوریا و غەززە و لوبنان کراوە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ئاگربەست کراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش لەگەڵ تورکیا، سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی حکومەتی بۆ فایلی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان پشتڕاستکردەوە، هەروەها جێبەجێکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کە لە ژێر ڕۆشنایی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا واژووکرابوون، هاوکات لە چوارچێوەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغداد کە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا.
لای خۆیەوە فیدان" سڵاوی سەرۆک کۆماری تورکیای گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها خواستی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی نزیک لەگەڵ عێراق سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەربڕی، هاوکات ئاماژەی بە خواستی پێشخستنی هاوکاری لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا کرد، لە ژێر ڕۆشنایی دوو سەردانی هاوبەشی سودانی و سەرۆک کۆماری تورکیا".
هەروەها وهزیری دهرهوهی توركیا جهختی لهسهر جدیهتی وڵاتهكهی كردهوه بۆ كاركردن لهسهر پڕۆژهی ڕێگای گهشهپێدانی ستراتیژی و ئهوهی تایبهته به هاوكاری له چوارچێوهی ئهو یاداشتنامه لێكتێگهیشتنانهی كه له نێوان ههردوو وڵاتدا له بوارهكانی وزه و پهروهرده ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری بانكی و بوارهكانی تر واژوو كراون.