سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بۆ عێراق و سوریا کۆبونەوە، جەختیان لە پابەندبونی هاوپەیمانان بە هاوکاریی عێراق و هەوڵەکانی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش کرایەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژەنەراڵ کێڤن لێیھی، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق و سوریا کۆبونەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دیدارەکە بڵاوکردەوە، دۆخی ئەمنی ناوچەکە و بەردەوامبونی ھاریکارییەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانان بە ئامانجی لەناوبردنی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعش تاوتوێ کراون.
سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە دیدارەکەدا جەختی کردوەتەوە لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی ڕێکخراوی داعش و دوپاتیکردوەتەوە لە ماوەی دو ساڵی ڕابردودا سنورەکانی عێراق بەتەواوی کۆنترۆڵ کراون.
هاوکات جەخت کراوەتەوە لەسەر پابەندبونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە پاڵپشتیکردن و ھاریکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا...