سهرۆكایهتی كۆماری عێراق دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕوونکردنەوەیەکدا دانى بهوهدا نا كهسێك له نوسینگهى لهتیف ڕهشید "به تۆمهتى بهرتیل" دهستگیركراوه و دەڵێت" ئەو کەسە کارمەندێکی ئەمنی بووە، سکرتێری کەسی ئەو نەبووە".
لە ڕوونکردنەوەکەدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە" هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێکیان بە ناوی چالاک سەباح عومەریان لە ٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد کە دەستگیرکراوەکە سکرتێری سەرۆک کۆمارە".
سەرۆکایەتی کۆمار دەشڵێت" ئەو کەسەی کە پێشتر باسمانکرد، ئەندامی وردەکاری ئەمنییەتی سەرۆک کۆمارە و سکرتێری کەسی خۆی نییە، ئەو کەسە نزیکایەتی پێگەکەی لە سەرۆک کۆمار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی فێڵکردن لە خەڵک بەکارهێناوە".
لە بەیاننامەکەدا ڕوونیکردەوە کە" ئەو کارانەی کە ئەو کەسە کردوویەتی بە پلەی کەسی خۆی بووە، و جەنابی سەرۆک ڕێنمایی کردووە کە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە کە لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ لەگەڵیدا بکرێت، و هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان لە دژی بگیرێتەبەر و لە دژی هەر کەسێک کە نازناوی کارەکەی بقۆزێتەوە".