ئەمڕۆ پێنج شەممە تەواوی ئەندامانی خێزانێک لە ڕووداوێکدا لە نزیک پڕۆژەی ئاودێری جەزیرە لە پارێزگای نەینەوا گیانیان لەدەستدا.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵپەڕی (بەغداد ئەمڕۆ) بڵاویکردەوە" بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلی خێزانێک لە ڕێڕەوی خۆی لاداوە و کەوتە ناو پرۆژەی ئاودێری جەزیرە لە نزیک گوندی خەراب ئەلعاشق، خێزانێکی چوار کەسی کە سێ ژن و پیاوێک بوون گیانیان لەدەستداوە".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵەکانی دانیشتووان و بەرگری شارستانی سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی تەرمەکان، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە لە ناوەڕاستی پڕۆژەکەدا ماوە کە ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە پێش ئەوەی بتوانرێت ڕزگار بکرێن.