سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیوویانە بكوژی باوك و مام و پورو براكانی موقتەدا سەدر دەستگیربکەن، سومەریە نیوزیش دەڵێت" تاوانبار ناوی خۆی گۆڕیوەو لە هەولێر نشتەجێبووە".
سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ٣١ ی کانوونی دووەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەستگیرکردنی بکوژانی خێزانی موقتەدا سەدر کە باوک و مام و پورو براکانی کووشتووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، راگەیاند.
میدیاکانی عێراقیش لە نێویاندا سومەریە نیوز بڵاویکردەوە تاوانبارەکە ناوی (سەعدون سەبری جەمیل جومعە ئەلقەیسیە)ە، لەدایكبوی ١٩٤٧وەو دوای ئەوەی هەڵهاتووە بۆ سوریا لە ساڵی ٢٠٢٣ ناوی خۆی گۆڕیوەو لە سوریا گەڕاوەتەوەو لە هەولێر نیشتەجێبووە.
سەعدون سەبری جەمیل جومعە، چەند پۆستی گرنگی ئەمنی لەسەردەمی رژێمی سەدامدا هەبووە لەوانە؛ بەڕێوەبەری ئاسایشی نەجەگ و بەسرەو كوەیت لەكاتی داگیركردنیدا، هەروەها هەر ئەم گوللەبارانكردنی بازرگانە عێراقییەكان لە سەردەمی گەمارۆی ئابوریدا، ئەنجام داوە،
لە سۆمەریەنیوزدا هاتووشە " هاوكارەكەشی ناوی (عادل ئیبراهیم)ە، ئەو محەمەد باقر ئەلسەدرو خوشكەكەی بردووە بۆ ناوچەیەك كە ئێستا ناسراوە بە بسمایە لە باشوری بەغداد، سەعدون سەبری جەمیل خۆی سەرپەرشتی كوشتنی محەمەد محەمەد سادق سەدرو خوشکەکەی و مام ودوو برای موقتەدا سەدری کردووە.
سەدر خێزانێکی ناسراوی شیعەی عێراقن و لەسەردەمی حوکمی رژێمی سەدامدا ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکەیان لەلایەن ئەو رژێمەوە پاکتاوکراون و تەنها لەو بنەماڵەیەموقتەدا سەدر ماوەتەوە، کە دواتر دوای روخانی رژێم گەورەترین بزووتنەوەی سیاسی شیعەی دروستکرد.