پەرلەمانتارێكی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسی هەرەسهێنانی ئابوریی وڵات و دەڵێت"لەكاتی دابەزینی نرخی نەوت، حكومەت ناتوانێت موچەی فەرمانبەران بدات".
عامر عەبدولجەبار، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: ئەو سیاسەتە نەختینەیەی بانكی ناوەندیی عێراق پەیڕەوی دەكات، شكستخواردوە و بەم نزیكانە ئەو سیاسەتە دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئابوریی وڵات.
پەرلەمانتارەکە وتیشی"پارێزگای بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری گەیاندوەتە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەڕۆژێكدا، ئەوەش كارێكی مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆ زیادبونی سپیكردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی درای بیانی، هەمو ئەوانەش دەبنە هۆی دروستبونی هەرەسهێنانی ئابوری و كەموكوڕیی گەورە لە پارەی نەختینەدا".
عامر عەبدولجەبار هۆشداری دەدات لەوەی، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، حكومەت ڕوبەڕوی ئاستەنگ دەبێتەوە لە دابینكردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و ناتوانێت وەك پێویست پارە دابین بكات.