نوری مالکی: داعش و پاشماوەکانی بەعس مایەی لەباربردنی دەستکەوتەکانی گەلی عێراقن

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هەموانی لەدوبارە بونەوەی ئەزمونی سوریا ئاگادار کردوەتەو رایگەیاند: داعش و پاشماوەکانی بەعس مایەی دوبەرەکی و لەباربردنی دەستکەوتەکانی گەلی عێراقن.

ئەمڕۆ شەممە، نوری مالیکی،  هۆشداریدا لە بەرامبەر هەوڵی خۆدزینەوە  لە پرۆسەی سیاسی" و دووبارەکردنەوەی ئەزموونی سوریا لە عێراق و داواشکرد، کە ئاگاداری گەڕانەوەی بەعسی هەڵوەشاوەو و کەسانی تایەفیی بن و جەختیشیکردەوە کە ئەوانە مایەی دوبەرەکی و لەباربردنی دەستکەوتەکانی گەلی عێراقن. 

بەوتەی مالکی گوشارێک هەیە بۆ هەڵوەشانەوەی دەستەی ڕیشەکێشکردنی بەعس و ڕێگەدان بەهاتنە دەرەوەی تیرۆریستان لەزیندانەکان بەڵام وەک ئەو دەڵێت هاوپەیمانێتیەکەی ڕێگە بەوە نادات.

سەرۆکی  هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکرد عێراق وڵاتێکی سەقامگیرو دیموکراسییە سەرباری بوونی هەندێک کەاێن و پێشێلکاری کە پێویستە لێی بەئاگابین.












PM:05:14:01/02/2025