نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لەسەرکارلابردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەی لەسەرکارلابردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، ئەگەر ئەو بارمتە ئیسرائیلییە ئازاد نەکرێت کە نزیکەی دو ساڵە لە عێراق دەستگیر کراوە....

ئادەم بۆلەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکانی ئیسرائیل، لە پلاتفۆڕمی ئێکس، هۆشداریی دا لەوەی، پێویستە بە زوترین کات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو بارمتە ئیسرائیلییەکە ئازاد بکات کە نزیکەی دو ساڵ لەمەوبەر لە عێراق دەستگیر کرا، ئەگەرنا دەبێت لە پۆستەکەی لاببرێت.

ئاماژەی بەوەش کردوە: ئازاد نەکردنی ئەو بارمتەیە، نیشانەی بێتوانایی محەمەد شیاع سودانییە لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک بەڵێنی ئازادکردنیان داوە، بەڵام بۆ دەرئەنجام بوە، داواشی لە دۆناڵد ترەمپ کردوە ڕێکاری توند بگرێتەبەر.

ئیلیزابێس سورکۆڤ، خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسیەکان لە ئەمریکا، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ سەردانی عێراقی کرد بۆ نوسینی تێزی دکتۆراکەی لەسەر "جوڵانەوەی شیعە"، ئەو لە بەغدا رفێنرا، لە پاشان بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵای عێراقەوە رفێنراوە.



PM:07:59:06/02/2025