سەر لە بەیانی ئەمڕۆ له‌سه‌ر
رێگای نێوان به‌غدا-دیاله له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
به گوێرەی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و
فریاگوزاری ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت
و بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا - دیاله له‌نزیك ناوچەی جه‌دیده حه‌وت كه‌س
گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمه‌كانی
هاتووچۆ و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تەرمەکان ره‌وانه‌ی
پارێزگای دیاله كردووه، هێڵكاریش بۆ رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش
ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، به‌هۆی
رووداوه‌كه‌وه پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و دایكی و خوشكه‌كه‌ی و سێ منداڵه‌كه‌ی
گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، هۆكاری رووداوه‌كه
بۆ تیژڕه‌وی و بێ ئاگایی له‌ره‌وشی شه‌قام ده‌گه‌ڕێته‌وه.