قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا مەترسییەکی گەورەیە و ئەوان ئاگاداری ئەوە نین ئەمریکا بکشێتەوە.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە کەناڵی حەدەسی عەرەبی ڕاگەیاند: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا مەترسی گەورەی لێدەکەوێتەوە، تا ئێستاش هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتوە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: ئەوان وەک عێراق لەگەڵ واشنتۆن ڕێککەوتن کە لە ئەیلولی ٢٠٢٦ کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق بهێنین.
ئەعرەجی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا، ڕایگەیاند: تورکیا و عێراق دو وڵاتی دراوسێن و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
ئەعرەجی ڕەتیشیکردەوە هیچ لایەنێک کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغداد دابنێت.